• 00962-6-5626538رقم العيادة
  • المركز الطبي التابع لمستشفى الأردن الطابق الثالثعمان، الأردن
  • من السبت الى الأربعاء من 9 صباحاً حتى 5 مساءاًالخميس من 9 صباحاً حتى 3 مساءاً
  • 00962-6-5626538Telephone
  • Jordan Hospital Medical Center, third floor.Amman- Jordan
  • Saturday to Wednesday 9 am till 5 pmThursday from 9 am till 3 pm
  • 00962-6-5626538ژمارەی مۆبایلی کلینیک
  • شەقامی شاژنە نور. عەممان ئوردنشوێنی کلینیک
  • رۆژانی شەممە تا چوارشەممەیە لە كاتژمێر نۆی بەیانی تا کاتژمێر پێنجی ئێوارە. پێنجشەممە لە کاتژمێر نۆی بەیانی تا کاتژمێر سێی ئێوارە

چاندنی گورچیلە

  • Home
  • چاندنی گورچیلە

چاندنی گورچیلە بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی یەکێک لە نەخۆشییەکانی گورچیلە بوون وەک لاوازی و لە کارکەوتنی  گورچیلە، چاندنی گورچیلە بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە بە قۆناغە پێشکەوتووەکانی نەخۆشییەکانی گورچیلە تێپەڕیون. ئامانجی نەشتەرگەرییەکە دابینکردنی گورچیلەیەکی تەندروستە کە بتوانێت گشت ئەرکەکانی بە شێوەیەکی سروشتی ئەنجام بدات لە کەسێک کە گورچیلەکانی توانایان لە دەستداوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان.

 

لە کوێ گورچیلەیەکی تەندروستمان دەست دەکەوێت ؟

دەکرێ گورچیلەیەکی درووست دەست بکەوێت یان لە رێگای کەسێکی خۆبەخشی زیندوو یان مردوو، بەڵام وا باشترە لە خۆبەخشێکی زیندوو وەربگیرێت بۆ ئەوەی پزیشکان بتوانن پشکنینی گشتی لەسەر کەسە خۆبەخشەکە ئەنجام بدەن، ئەمەش بۆ دڵنیا بوون لە ئەگەری رەت کردنەوەی نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە بۆ ئەو کەسەی پێویستی پێی هەیە و بۆ زیادبوونی ئەگەرەکانی سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە، هەروەها تێکڕای زیندوویی گورچیلەی وەرگیراو لە کەسی خۆبەخش دوو هەندە زیاترە  لە وەرگرتنی لە خۆبەخشێک مردوو.

نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە لە دوو قۆناغ پێکدێ، یەکەم نەشتەرگەرییەک بۆ کەسی خۆبەخش بۆ هێنانە دەرەوەی گورچیلە، دووەم نەشتەرگەرییەک بۆ نەخۆش بە مەبەستی چاندنی گورچیلەی نوێ لە لەشی.

 

2018 - JordanVascular. All Rights Reserved. Powered by Vibes Solutions