• 00962-6-5626538رقم العيادة
  • المركز الطبي التابع لمستشفى الأردن الطابق الثالثعمان، الأردن
  • من السبت الى الأربعاء من 9 صباحاً حتى 5 مساءاًالخميس من 9 صباحاً حتى 3 مساءاً
  • 00962-6-5626538Telephone
  • Jordan Hospital Medical Center, third floor.Amman- Jordan
  • Saturday to Wednesday 9 am till 5 pmThursday from 9 am till 3 pm
  • 00962-6-5626538ژمارەی مۆبایلی کلینیک
  • شەقامی شاژنە نور. عەممان ئوردنشوێنی کلینیک
  • رۆژانی شەممە تا چوارشەممەیە لە كاتژمێر نۆی بەیانی تا کاتژمێر پێنجی ئێوارە. پێنجشەممە لە کاتژمێر نۆی بەیانی تا کاتژمێر سێی ئێوارە

دووەم / نەخۆشی داخرانی دوو خوێنبەرە سەرەكییەكی راست و چەپی ناوچەی مل

  • Home
  • دووەم / نەخۆشی داخرانی دوو خوێنبەرە سەرەكییەكی راست و چەپی ناوچەی مل

بریتییە لە حاڵەتی داخستنی ئەم خوێنبەرانەی بەرپرسن لە گواستنەوەی خوێن بۆ مێشك كە دەبێتە هۆی جەڵتەی بچووك ودواتر دەبێتە هۆی تووش بوون بە سەكتەی مێشك.

جگەرە كێشان بە هەموو شێوەكانییەوە یەكێكە لە هۆكارەكانی ئەم نەخۆشیە  کە دەبێتە هۆی بەرزبوونی ریژەی چەورییە سییانی و پڕەکان و شەكر لە نێو ڕێڕەوی خوێن، ئەمە جگە لە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن وهەوكردن وەكو هەوكردنی جومگەکان.

نیشانەكانی نەخۆشییەکە :

  • سڕبوونی لەناكاوی دەم و چاو و دەست و قاچ زۆر جاریش وەستانی لەناكاوی بەشێكی لەش.
  • سەختی قسەكردن و تێگەیشتن.
  • سەختی بینین لە یەك چاو یان هەردوو چاو.
  • هەستكردن بە سوڕانی سەر یان نەمانی هاوسەنگی.
  • سەرئێشەی لەناكاوی بە بێ هۆكار.

شێوەی چارەسەرکردنی پشت بە بڕی داخران وتەسكبوونەوەی دوو خوێنبەرە سەرەكییەكی راست و چەپی ناوچەی مل دەبەستێت، هەموو شێوەیەكی خۆ پاراستن ئامانج لێی خۆ پاراستنە لە سەكتەی مێشك، دەكرێ چارەسەریەكان لەو خاڵانەدا كورت بكەینەوە :

  • گۆڕینی شێوازی ژیان، ئەنجامدانی وەرزش ، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و دابینکردنی ژیانێكی تەندروست.
  • بەكارهێنانی دەرمانی تایبەت و لەوانەیە دكتۆر چەند دەرمانێك پێشنیار بكات بۆ خۆ پاراستن لە جەڵتەی خوێن.
  • ئەگەر داخرانی ئەو دەمارانەش بەهێز بوون ، لەوانەیە دكتۆر ئەو دەمارە لا ببات بە دوو شێوە:

یەکەم: لابردن و دەرهێنانی بەشی پێشەوەی  دوو خوێنبەرە سەرەكییەكی راست و چەپی ناوچەی مل كە باشترین چارەسەرە بۆ ئەو نەخۆشیە ، دكتۆر بە درێژایی مل دەتوانێت دەمارەكە ببڕێت و بەشە زەرەرمەندەكە فڕێ بدات ئەویش یان بە بەکارهێنانی دەرزی یان نەشتەرگەری .

 

دووەم: نەشتەرگەری قەستەرەی دوو خوێنبەرە سەرەكییەكی راست و چەپی ناوچەی مل : ئەمە لە كاتێكدا دەبێت كە دكتۆر بیەوێت بگاتە نێو جەرگەی دەمارەكە، ئەگەر نەخۆش حاڵەتی دیكەی نەخۆشی هەبوو و نەشتەرگەریەكە زەحمەتتر بكات، پەنا بۆ قەستەرە دەبردرێت ، لەو كاتەش دا نەخۆش نیمچە سڕكردنی بۆ دەكرێت و لە رێگەی قەستەرەوە باڵۆنێكی بچووك دەبردرێتە نێو شوێنی جەڵتەكە و باڵۆنەكە پڕ دەكرێت و بۆڕیەكی شەبەكی بچووك دەخرێتە نێو شوێنی نەخۆشیەكە بۆ رێگەگرتن لە تەسكبوونەوەی بۆ جارێكی دیكە.

2018 - JordanVascular. All Rights Reserved. Powered by Vibes Solutions