• 00962-6-5626538رقم العيادة
  • المركز الطبي التابع لمستشفى الأردن الطابق الثالثعمان، الأردن
  • من السبت الى الأربعاء من 9 صباحاً حتى 5 مساءاًالخميس من 9 صباحاً حتى 3 مساءاً
  • 00962-6-5626538Telephone
  • Jordan Hospital Medical Center, third floor.Amman- Jordan
  • Saturday to Wednesday 9 am till 5 pmThursday from 9 am till 3 pm
  • 00962-6-5626538ژمارەی مۆبایلی کلینیک
  • شەقامی شاژنە نور. عەممان ئوردنشوێنی کلینیک
  • رۆژانی شەممە تا چوارشەممەیە لە كاتژمێر نۆی بەیانی تا کاتژمێر پێنجی ئێوارە. پێنجشەممە لە کاتژمێر نۆی بەیانی تا کاتژمێر سێی ئێوارە

جەڵتەی خوێنهێنەر

  • Home
  • جەڵتەی خوێنهێنەر

بریتيیە لە مەیینی خوێن لە خوێنهێنەرە قووڵەكانی هەموو بەشەكانی لەش، بەڵام لە خوێنهێنەرەكانی قاچدا زیاتر دەردەكەوێت و دەبێتە هۆی پەككەوتنی تەواوی لەش یاخود نیمچە گەڕانەوە یان گەڕانەوەی تەواوی خوێن بۆ دڵ، زۆر جار دەبێتە هۆی مردن ئەگەر گەیشتە سییەكان یان دەبێتە هۆی نۆرەیەکی بەهێزی دڵ.

هۆكارەكانی ئەو نەخۆشیە زۆرن، لەوانە بە هێواشی گەڕانەوەی خوێن بۆ دڵ كە لە ئەنجامی كەمی جووڵەیە، كۆبوونەوەی خوێن لە خوێنهێنەرەکان بەهۆی كەمی جووڵە و گرفتەکانی جەڵتە بە هۆێ چەند نەخۆشییەکەوە هەروەها لە کارکەوتنی زمانەی خوێنبەرەكان بەتایبەتی لە ماوەی سكپڕی دا لەلای ئافرەتان، هەموو ئەو هۆكارانە دەبنە هۆی كۆبوونەوەی خوێن لە خوێنهێنەرەكان.

چارەسەرکردنی لە ڕێگەی چەند دەرمانێكەوە دەبێت كە خوێن نەرم دەكەن بەم شێوەیە:

  • بە لێدانی دەرزی بە قەستەڕە و نەهێشتنی جەڵتە کە ئەمەش وا دەكات نەخۆش بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.
  • لێدانی دەرزی توێنەرەوەی خوێن لەژێر پێستی سك یان لە پەلەکان.
  • بەکارهێنانی حەبی تایبەت كە لەلایەن دكتۆرەوە بۆی دەنووسرێت و چاودێریەكی تەواوی بۆ دەكرێت تا ڕێژەی توانەوەی خوێن بزاندرێت بەوەی بە دووجار یان سێ جار تواوەتەوە .
  • لێدانی دەرزی ئەنزیم لە خوێنهێنەر  (Streptokinase و Urokinase ).

2018 - JordanVascular. All Rights Reserved. Powered by Vibes Solutions